وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدهگهێنێت: ئەمڕۆ 336 هەزار ڤاكسین دەگاتە عێراق و پشكی هەرێمی كوردستانیش 43 هەزارە.
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدهگهێنێت: ئەو 336 هەزار ڤاكسینەی دەگاتە عێراق جۆری ئەسترازینیكا یەو لەلایەن دامەزراوەی كۆڤاكس ی نێودەوڵەتییەوە كڕدراوە.
راشیدهگهێنێت: ڤاكسینەكە بەریتانییەو لەڕووی تەندروستییەوە ڕێگەپێدراوەو لەگەڵ ڤاكسینی (سینۆفارم) ی چینی جیاوازییەكی ئەوتۆیان نییە.
دهشڵێت: لەو بڕە ڤاكسینە 43 هەزاری پشكی هەرێمی كوردستانەو بەپێی هەمان سیستەمی پێشوو دابەش دەكرێت كە ستانداردێكە بۆ دابەشكردنی هەموو پێداویستیە پزیشكیەكان دانراوە.
وهزیری تهندروستی: ئەمڕۆ ڤاکسینی کۆڕۆنای ئەسترازینیکا دەگاتە هەرێمی کوردستان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.