Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:06

لەبارەی دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی عێراق روونکردنه‌وه‌ ده‌درێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی عیراق ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە رایگه‌یاند: هیچ گۆڕانكارییەك لە نرخی دۆلار نەكراوە و وەزیریش نەیوتووە ئەگەر نرخی دۆلار دەستكاری بكرێت دەستلەكاردەكێشێتەوە.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 24 ی ئاداری 2021 وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەژمارەیەک دەزگای راگەیاندن و پێگەی کۆمەڵایەتی لەزاری ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانەوە، هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کەباس لەوەدەکات وەزیری دارایی دەستلەکاردەکێشێتەوە ئەگەر گۆڕانکاری لەنرخی دینار بەرامبەر دۆلاردا بکرێت.

ئەوەش هاتووە، وەزارەتی دارایی ئەو لێدوانە رەتدەکاتەوەو  ناوەڕۆکەکەشی هیچ بنەما و راستییەکی تێدانیە، بۆیە داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین بۆ هەر هەواڵێک کەپەیوەندی هەیە بە وەزارەتی داراییەوە پشت بە پێگە فەرمییەکان ببەستن.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ماوەی چەند رۆژێکە کە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق و بەهۆی لێدوان و پێش مەرجه‌ی بەشێک لەپەرلەمانتاران بۆ گۆڕانکاری لەبەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، بازارەکانی دراو بەقۆناغێکی ناجێگیردا تێپەڕدەبن .

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.