Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:17

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی قەتەر دەکات

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆك بارزانی خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی لە كردنەوەی كونسوڵخانەی قەتەر لە شاری هەولێر.

ڕۆژی چوارشەممە 24ـی ئاداری 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ محەمەد بن عەبدوڵڕەحمان ئال سانی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر و شاندێكی یاوەری كرد.

لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا وەزیری دەرەوەی قەتەر سڵاوی ئەمیری قەتەری بە سەرۆك بارزانی گەیاند و پێزانینی هەبوو بۆ گەشەسەندن و سەقامگیریی هەرێم و، ڕایگەیاند كە لە هەرێمی كوردستان دەرفەتی زۆر باش بۆ سەرمایەگوزاری هەیە. ئەوەشی خستەڕوو كە كردنەوەی كونسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر دەبێتە زەمینەیەكی باش بۆ كاركردن لەسەر ئەو دەرفەتە ئابووری و سەرمایەگوزارییانەی لە هەرێمی كوردستاندا هەن. هیواشی خواست كە پەیوەندییەكانی هەردوولا گەشەسەندن بەخۆیەوە ببینێت.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی لە كردنەوەی كونسوڵخانەی قەتەر لە شاری هەولێر و پێشوازیشی لە فراوانبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و قەتەر كرد.

serok

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.