Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:07

گەشتوگوزار: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ژمارەی گەشتیاران زۆر زیادی کردووە

کوردستان TV
#7
100%

نادر رۆستایی رایگه‌یاند: رێژەیەکی باشی گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.

گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت:  ئەمساڵ بە هۆی جەژنی نەورۆزەوە، رێژەیەکی باشی گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە، کە تا یەکەم رۆژی جەژنی نەورۆز په‌نجا و پێنج ھەزار گەشتیار جگە لە ناوخۆی ھەرێم، سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانیان کردووە و رێژەکەش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

نادر رۆستایی گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، راگه‌یاند: ئەمساڵ سەرەڕای بوونی نەخۆشیی کۆرۆنا، ژمارەیەکی باشی گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە، کە لە ناوخۆی عێراق په‌نجا و پێنج ھەزار گەشتیار جگە لە گەشتیارانی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان کردووە.

نادر رۆستایی گوتیشی: ئەو ئامارە تاوەکو یەکەم رۆژی جەژنی نەورۆز بووە و رۆژ بە رۆژیش ژمارەکە لە زیادبووندایە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ژمارەکە زۆر لەوە زیاتر بێت.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ژمارەی گەشتیاران زۆر زیادی کردووە، چونکە ساڵی ڕابردوو بە ھۆی کۆرۆناوە گەشتیاران نەیانتوانی سەردانی ھەرێم بکەن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.