Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:26

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شاهانەی ئیمارات دەکات

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی وەزیری دارایی ئیمارات، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شاهانەی ئیمارات دەکات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ تویتێكدا كه‌ له‌ پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت لە ناخەوە بە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ حەمدان بن راشد ئەلمەکتوم خەمبارم.

سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان هاوخەمیی خۆی دەربڕیوە و ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوە هاوخەمیی قووڵی خۆم دەگەیەنمە بنەماڵەی شاهانە و حکوومەت و خەڵکی ئیمارات، خۆتەرخانکردنی کۆچکردوو بۆ خزمەتی وڵاتەکەی، بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

شێخ حەمدان بن راشد، وەزیری درایی ئیمارات و برا و جێگری حاکمی دوبەی، شێخ محەمەد بن راشد، لە تەمەنی حه‌فتاو پێنج ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.