Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:20

سبه‌ی ده‌ست بە‌دابه‌شکردنی مووچه‌ ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه‌ له‌ 17-3-2021 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌  بڵاوكرایه‌وه‌، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 25-3-2021 ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت و سه‌ره‌تا هه‌ر یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، دیوانی وه‌زاره‌ت و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، یه‌كه‌ی 70و 80ی پێشمه‌رگه‌، وه‌زاره‌تی دارایی، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن، لیوای نه‌وت و ڕه‌گه‌زنامه‌ مووچه‌ ده‌گرن .

هه‌روه‌ها  بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون، كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ، زیندانیانی سیاسی ، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌،دابه‌ش ده‌كرێت.

333

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.