محه‌مه‌د ساڵح قادری ،به‌رپرسی مه‌كته‌بی گشتی په‌یوه‌ندیه كوردستانییه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ، تایبه‌ت بۆ كوردستان تی ڤی گوتی: ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له شنۆ و بانه دابه‌زینه نێو خه‌ڵكی، ئه‌وانه پێشمه‌رگه‌ی نهێنی ئێمه بوون.
هه‌ره‌وه‌ها گوتی: ئه‌و چالاكییه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی ئێمه هی جاری یه‌كه‌م و دووه‌م نییه و كۆتا جاریش نابێت.
قادری گوتیشی: به‌رده‌وام ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له نێو خه‌ڵكی خۆمان دا بین ، بۆیه بۆ ئه‌م نه‌ورۆزه‌ش ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی نێو شار هه‌ستانه‌وه‌و په‌یامی كوردانه‌ی خۆیان به‌خه‌ڵكی كوردستان ڕاگه‌یاند.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران روونیشیكرده‌وه كه له به‌شێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی كوردی بابه‌ته‌كه لێكدانه‌وه‌ی جیا جیای بۆ كرا‌و به‌شێكیان ده‌ڵێن: ئه‌وانه‌ی له شاری شنۆ دابه‌زینه نێو خه‌ڵكی ئه‌وانه درووست كراوی حكومه‌تی ئێران بووه، ئێران بۆیه وای كردووه تا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی نێو شار پێیه‌وه ئاشكرا ببێت.
هه‌روه‌ها قادری گوتی: ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه هه‌ڵه‌یه‌و بۆ ڕاستی مه‌سه‌له‌كه، پێشتر ئێمه ئاگاداری ئه‌و چالاكییه بووین كه له یه‌كه‌م ڕۆژی نه‌ورۆز له شنۆ و بانه ئه‌نجام درا.
فه‌رمان عه‌لی/ پ. ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.