ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 24 ى 3 ى 2021 ، عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌رى، سه‌رۆكى لێژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا له په‌رله‌مانى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ده‌رگاى قوتابخانه‌كان بۆ پۆلی 1ى بنه‌ڕه‌تى تا 11ى ئاماده‌یی ناكرێنه‌وه.
گوتیشی: به‌ڵام سه‌رجه‌م قوتابییانى پۆلیى 12ى ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه، ده‌چنه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: بەگوێرەی راپۆرتەکانی وەزارەتی تەندروستی، حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە زیادبووندان و بۆ هەر بڕیارێکی داهاتوو رەوشی کۆرۆنا بە هەند وەردەگیرێت و كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە داهاتوو بڕیار دەدات ئەگەر هەر گۆڕانکارییەک ئەنجام بدرێت.
.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.