حه‌مدان بن را‌شد برای فه‌رمانڕه‌وای دوبه‌ی، محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوم له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
محه‌مه‌د بن را‌شد له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر كۆچی دوایی حه‌مدان بن راشدی برای راگه‌یاند كه ماوه‌ی 50 ساڵه وه‌زیری دارایی ئیماراته.
حه‌مدان بن را‌شد، ساڵی 1947 له دوبه‌ی له دایكبووه و له‌وه‌ته‌ی پێكهێنانی یه‌كه‌م حكوومه‌ت له‌دوای راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیمارات له ساڵی 1971ـه‌وه وه‌زیری داراییه له‌و وڵاته‌دا.
حه‌مدان بن را‌شد له ژیانی پیشه‌یی خۆیدا چه‌ندین پۆستی گرنگی له ئیمارات و دوبه‌ی وه‌رگرتووه له‌وانه جێگری فه‌رمانڕه‌وای دوبه‌ی و سه‌رۆكی شاره‌وانی دوبه‌ی.
حه‌مدان بن را‌شد بایه‌خێكی زۆری به رۆشنبیری و ئه‌داب و كاری مرۆیی و پێشخستنی زانست له ئیمارات داوه و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خه‌ڵاتی حه‌مدان بن را‌شد بۆ توانای زانستی ناوازه و خه‌ڵاتی حه‌مدان بن را‌شد ئال مه‌كتوم بۆ زانستی پزیشكی راگه‌یاندبوو.
هاوكات سه‌رۆكایه‌تی چه‌ندین ده‌سته و دامه‌زراوه‌ی باڵای حكوومی كردووه كه رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه له گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و بازاڕی كار له ئیمارات و دوبه‌ی له‌وانه ده‌سته‌ی خێرخوازی ئال مه‌كتوم، ناوه‌ندنی دوبه‌ی بۆ بازرگانی جیهانی، كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی ئیمارات، كۆمپانیای دوبه‌ی بۆ گازی سرووشتی، كۆمپانیای دوبه‌ی ئه‌له‌منیۆم. كۆمپانیای نیشتمانی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان.
حه‌مدان بن را‌شد، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.