وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ستایشی هێزه‌كاني پـێشمه‌رگه ده‌كات بۆ ئه‌و ئازایه‌تی و قوربانییه‌ی له شه‌ڕی سه‌ختی دژی داعشدا داویانه.
ئه‌نتۆنی بلینكن ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌بۆنه‌ی دووه‌مین ساڵیادی له‌ناوبردنی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش، ڕاگه‌یاندنێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ستایشی ئازایه‌تی و قوربانی هێزه‌كانی عێراق و پـێشمه‌رگه و سوریای دیموكراتی كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له ناوچه‌كه توانیان ته‌واوی ئه‌و خاكه ڕزگاربكه‌ن كه داعش له عێراق و سوریا كۆنترۆڵیكردبوون، ئه‌مه‌ش خاڵێكی زۆر گرنگه له هه‌وڵه‌كانی ده‌درێن بۆ مسۆگه‌ركردنی شكستی به‌رده‌وامی ئه‌م گروپه تێرۆرسته.
هه‌روه‌ها ئه‌نتۆنی بلینكن ده‌ڵێت: ستایشی هێزه ئاسایشییه‌كانی عێراق و پـێشمه‌رگه‌ی كوردی عێراق و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و ئازایه‌تی و قوربانی
یه‌ی له شه‌ڕی سه‌ختی دژی داعشدا داویانه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان شانبه‌شانی ئه‌م هێزه هاوبه‌شانه به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن بۆ هێشتنه‌وه‌ی فشاره‌كان له‌سه‌ر پاشماوه‌كانی داعش.
ژێده‌ر / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.