دەزگای لوتكە بۆ كاروباری كۆچ و پهنابهران بڵاوی كردهوه، كهڕۆژی یەکشەممەی رابردوو لەلایەن هێزی دەریایی فەڕەنسا 72 کەس ڕزگارکران کە هەوڵیان دەدا لە دەربەندی یٔینگلیزی بپەڕنەوە.
11 منداڵ لە نێو کۆچبەرەکەندا بوون و ئامانجیان گەیشتن بوو بە بەریتانیا، بەڵام لە کەناراوەکانی شاری کالاس ڕووبەڕووی مەترسی بوونەوە هەر بۆیە لەلایەن فەرەنساوە ڕزگارکران و دواتر نێردرانە کالاس.
لەلایەکی دیکەشەوە، لە کەناراوەکانی باکوری فەرەنسا چەند کۆچبەرێکی دیکە كە ژمارەیان 34 کەس بوو ڕزگارکران، و لەلایەن هێزی دەریایی فەرەنساوە گوازرانەوە بۆ بۆلۆن سور مێر.
هەر بە پێی زانیاریەكانی لوتكە، هیچ بریندارێک ڕانەگەیاندراوە و کۆچبەران رادەستی پۆلیسی سنوورەکە کراون.
فەڕەنسا 72 کۆچبەر لە دەربەندی ئینگلیز رزگار دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.