Erbil 20°C دووشەممە 11 تشرینی دووەم 04:37

نرخی نه‌وت دابه‌زی

به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 60 دۆلار و 90 سه‌نت
کوردستان TV
100%

له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌60 دۆلار و 90 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت رۆژه‌كه‌ی به‌ 60 دۆلار و 79 سه‌نت ته‌واوكرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 8:30 وه‌ نرخه‌كه‌ی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ به‌رزبۆوه‌و به‌ 60 دۆلار 90 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

له‌ هه‌مان كاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به‌ 57 دۆلار و 75 سه‌نت فرۆشرا.

پێشوه‌چوونی كاره‌كانی كوتان دژ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ ئه‌ورووپادا به‌ شێوه‌یه‌كی هێواش له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا، له‌گه‌ڵ نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی شه‌پۆلی سێهه‌می په‌تاكه‌ نادیاری دۆخه‌كه‌ی زیادكردووه‌، ئه‌وه‌یش كاریگه‌ره‌ له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.