ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه ته‌رمی نوسه‌ر و مێژوونووسی كورد "د.كه‌مال مه‌زهه‌ر" له ئه‌ڵمانیاوه له ڕێگای فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه گه‌ڕێنرایه‌وه هه‌ولێری پایته‌خت.
شایه‌نی باسه هه‌ریه‌ك له ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری سەرۆکی ھەرێم و بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و بنەمەڵەی کۆچکردوو، لەفرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیان لە تەرمی نوسەر و مێژوونوسی کورد (د.کەمال مەزهەر)کرد.
وابڕیاریشە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 24ی ئازاری 2021، بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسانی باڵای هەرێم لەمەراسیمێکی تایبەت و شایستەدا پێشوازیی فەرمی لە تەرمی نوسەر و مێژوونوسی کورد (د.کەمال مەزهەر) بکرێت و دواتر بەرە و شاری سلێمانی بۆ دوا ئارامگای خۆی لە گردی سەیوان بەڕێبکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.