Erbil 20°C دووشەممە 11 تشرینی دووەم 04:37

پۆستێکی باڵای دیکه‌ له‌ که‌رکوک له‌ کورد سه‌ندرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 23ی3ی2021 به‌ بڕیارێكی فه‌رمی و به‌ پاڵپشتی ڕاكان ئه‌لجبوری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركوك له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌وه‌ "عه‌مید ڕزگار مه‌حمود"  به‌ڕێوه‌به‌ری گرتن و گواستنه‌وه‌ی پۆلیسی كه‌ركوك له‌ پۆسته‌كه‌ی لادرا.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ كه‌ركوك له‌و باره‌یه‌وه‌ پێیڕاگه‌یاندین: له‌ شوێنی عه‌مید ڕزگار، عه‌قید عامر حامد دانرا كه‌ كه‌سێكی عه‌ره‌به‌.

گوتیشی: له‌ دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تاكو ئێستا كورد له‌ كه‌ركوك زیاتر له‌ 150 پۆستی له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ شوێنی ئه‌وانیش عه‌ره‌ب و توركمان دانراون، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌ شاڵاوی دووباره‌ ته‌عریبكردنی كه‌ركوك.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.