سهرۆكایهتی شارهوانی ههولێر ڕایگهیاند: بەهۆی پیسکردنی شەقامی 100 مەتری هەولێر کۆمپانیایەکی فرۆشتنی کەلوپەلی ناوماڵ سزادرا.
ڕاشیگهیاند: تیمەکانی شارەوانی دووی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لەکاتی ئەرکی ڕۆژانەیان چاویان بە سەرپێچییەک دەکەوێت لە شەقامی 100 مەتری هەولێر کە کۆمپانیایەکی فرۆشتنی کەلوپەلی ناوماڵ پاشماوەی کەلوپەلەکانی بەشێوازێکی زۆر ناشیاو فڕێدەداتە سەر شەقام، دوای کۆکردنەوەی پاشماوەکان لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، هاوکات لەلایەن تیمی چاودێرانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی دوو سزا دراو شوێنەکەی داخرا.
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.