دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه 23 ساڵانه‌ی كه له یه‌كه‌م ڕۆژی نه‌ورۆز له ئاوی دووكاندا خنكا دۆزرایه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێیڕاگه‌یاندین: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دوای گه‌ڕانێكی 3 ڕۆژه‌ی به‌رده‌وامی تیمه‌كانی ژێر ئاوی دوكان توانرا ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه‌ی كه له ڕۆژی نه‌ورۆزدا خنكا بدۆزرێته‌وه..
شایه‌نی باسه گه‌نجه‌كه ناوی "عەبدوڵڵا عەبدولخالق" ه و له دایكبووی ساڵی 1998، ڕۆژی 21ی ئازار به‌مه‌به‌سیتی گه‌شت و سه‌یران له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ڕوویان له سه‌یرانگای دووكان كردبوو، به‌داخه‌وه له كاتی مه‌له‌كردندا خنكا و ئه‌مڕۆش دوای سێ ڕۆژ له دوای دیارنه‌مانی، ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.