فازڵ حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر بڵاویكردۆته‌وه كه كاتژمێر1:40ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌رڕێگای نێوان قه‌ندیل - شه‌قلاوه، له‌سایدی هاتن به‌ره‌و شه‌قڵاوه، تاكسییه‌كی سالۆن به‌هۆی تیژڕۆیی و ته‌ڕبونی ڕووی ڕێگایه‌كه به‌ئاوی بارانه‌وه، كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستدا و له‌پاش خۆكێشانی به‌ڕاگره‌كانی ته‌نیشتی ڕێگا، وه‌رگه‌ڕا.
وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر روونیشیكردۆته‌وه كه له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا 5 كه‌س كه‌ئه‌ندامانی یه‌ك خێزان بوون و به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن له‌دهۆكه‌وه بۆ شه‌قلاوه ده‌هاتن ، زامداربوون و زیانێكی زۆری ماددیش به‌ر ئوتومبێل و ڕێگاوبانه‌كه كه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.