ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی بڕیاریدا ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه بڕیاره له 10ی تشرینی یه‌كه‌می داھاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجام نه‌درێت.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له یاسای ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره 9ی ساڵی 2020 ئه‌وه ھاتووه كه ده‌نگده‌رانی عێراقی ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌توانن ده‌نگ به بازنه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌كانیان بده‌ن به مه‌رجی بوونی كارتی بایۆمه‌تری.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه كه كۆمیسیۆنی رووبه‌ڕووی چه‌ند ئاسته‌نگێكی ھونه‌ری و دارایی و یاسایی و ته‌ندروستیی بووه‌ته‌وه له‌وانه ته‌واونه‌كردنی تۆماری ده‌نگده‌رانی عێراقی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شێوه‌ی بایۆمه‌تری و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش پێویستی به نزیكه‌ی 160 رۆژ ھه‌یه له كاتێكدا واده‌ی پرۆسه‌ی تۆماركردنی بایۆمه‌تری ته‌نھا 40 رۆژی ماوه.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق راشیگه‌یاندووه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه داوای لێبووردنی كردووه له پرۆسه‌ی تۆماركردن و ده‌نگدان له باڵیۆزخانه و كۆنسوڵخانه‌كانی عێراق له وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌ھۆی ئه‌سته‌م بوونی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه له‌كاتی ئێستا و ئه‌م خوله‌ی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه پرۆسه‌ی كردنه‌وه‌ی ھه‌ژماری بانكی به‌ناوی نووسینگه‌كانی كۆمیسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و رێكاره ئه‌منیی و كارگێڕیی و داراییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كاتی زیاتری پێویسته.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردن له شوێنێك كه له ده‌سه‌ڵاتی سه‌روه‌ری عێراق نه‌بێت ئه‌وا ده‌كه‌وێته ژێر بڕیاره‌كانی ئه‌و وڵاته و دادگاكانی عێراق مافی ھیچ رێككارێكیان نابێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ی كه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه ئه‌نجام ده‌درێن.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھهڵبژارنهكانی ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو كه وه‌ك له بڕیاری ژماره 11ی ساڵی 2021ی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستیی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیی كه له‌لایه‌ن ئه‌میندارییه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه روونكراوه‌ته‌وه، ناردنی كارمه‌ندانی كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه له كاتێكدا كه ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووه‌ته‌وه، سه‌لامه‌تییان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئاماژه به‌وه دراوه كه به ره‌چاوكردنی ئه‌و ھۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه و به پشت به‌ستن و له‌پێناو ئه‌وه‌ی ھاووڵاتیانی عێراق بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی كارا به‌شداریی له ھه‌ڵبژاردنی داھاتوودا بكه‌ن، ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان له دانیشتنی نائاسایی رۆژی دووشه‌ممه رێككه‌وتی 22ی ئاداری 2021دا بڕیاریدا به ئه‌نجام نه‌دانی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه بڕیاره له 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 ئه‌نجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.