Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 15:55

بانکی ناوه‌ندی عێراق تایبه‌تمه‌ندییه‌ک بۆ دراوی کاغه‌زی زیاد ده‌کات

دراوه‌كه‌ ده‌پارێزێت له‌وه‌ی به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان بگوازێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، كه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بۆ دراوی كاغه‌زی زیاد ده‌كه‌ن، كه‌ دراوه‌كه‌ ده‌پارێزێت له‌ به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان و به‌ تایبه‌ت ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی بۆ دراوی كاغه‌زی زیادی ده‌كه‌ن به‌ جۆرێكه‌ دراوه‌كه‌ ده‌پارێزێت له‌وه‌ی به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان بگوازێته‌وه‌، به‌تایبه‌تیش ڤایرۆسی كۆرۆنا. ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ جۆرێك له‌ له‌ناوبه‌ری بایۆلۆجی ده‌درێت له‌ دراوه‌ كاغه‌زییه‌كه‌ و به‌وه‌ش رێگری ده‌كات له‌ گواستنه‌وه‌ی به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان.

بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و كاره‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیا جیهانییه‌كانی تایبه‌ت به‌ دراو چاپكردنه‌وه‌ و به‌ هاوكاری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان په‌ره‌ی پێدراوه‌. ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، شاره‌زایان هۆشداریان دابوو له‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ رێگای دراوی كاغه‌زییه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش ترسی لای هاوڵاتیان دروستكردبوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.