دوای دوو رۆژ له رفاندنی چوار هاووڵاتیی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ناحیه‌ی عه‌باره باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری باقوبه ناوه‌ندی پارێزگای دیاله، ته‌رمی دوو له‌و چوار هاووڵاتییه رفێنراوانه به كوژراوی دۆزرانه‌وه.
شه‌علان كاملی، ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی پارێزگای دیاله راگه‌یاند، تیرۆریستان دوو له‌و چوار هاووڵاتییه رفێنراوهیان به گوللـه كوشتووه كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له ناحیه‌ی عه‌باره رفێندران.
كاملی راشیگه‌یاند، یه‌كێك له رفێندراوه‌كانی دیكه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ئازادكراوه و تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسی كه‌سه رفێندراوه‌كه‌ی دیكه نادیاره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.