سه‌میر هه‌ورامی ،گوته‌بێژی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم له بوودجه گشتیی و راشیگه‌یاند، ئه‌و ده‌قه نوێیه‌ی كه له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون خراوته ناو پرۆژه یاسای بوودجه‌وه.
سه‌میر هه‌ورامی له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی "سه‌باح" ی فه‌رمی عێراق گوتی: "ئه‌و ده‌قه نوێیه‌ی كه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌دا له‌سه‌ری رێككه‌وتووین دوو پێشنیاز له‌خۆ ده‌گرێت، و هه‌رێم ئاماده‌یه یه‌كێك له‌و دوو پێشنیازه جێبه‌جێ بكات كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه".
سه‌میر هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه شاندی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان و جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، جا چ ئه‌و رێككه‌وتنه بێت كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كراوه و خراوه‌ته ناو پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌وه یان ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ به‌شێك له كوتله سیاسییه‌كان له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌دا كراوه.
گوته‌بێژی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه حكوومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی خۆی نیشانداوه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له پرۆژه‌یاسای بوودجه‌دا، كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.