Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 17:58

ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌به‌غدا روویدا

کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23-3-2021 به‌میدیای عێراقی رایگه‌یاندووه‌ كه‌  له‌شاقامی قه‌نات له‌به‌ری به‌غدای نوێ، بۆمبێك ته‌قیوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌نێو ماتۆڕسكیلێكدا دانرابووه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌دا خاوه‌نی ماتۆڕسكیله‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ .

هاوكات نەقیب حاتەم جابری، ئەفسەر لە پۆلیسی بەغدا، راگەیاند، لە ئاکامی تەقینەوەکەدا خاوەنی ماتۆڕسکیلەکە کوژرا و چوار کەسی دیکە کە لە نزیک شوینی رووداوەکە بوون، برینداربوون.

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی کەو هێرشە رانەگەیاندووە و حکوومەتی عێراقیش هیچ راگەیەندراوێکی لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.