كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاماده‌یی خۆی بۆ به‌رێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له مانگی تشرینی یه‌كه‌م ده‌ربڕی.
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: كۆمسیۆن خشته‌ی كاتی دیاریكردووه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌می دوو هه‌زار و بیست و یه‌ك، تاوه‌كو له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.
گوتیشی، له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه كۆمسیۆن ده‌ستیكردووه به نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و دابه‌شكردنی كارتی بایۆمه‌تری، هه‌روه‌ها دهستیشكراوه به وه‌رگرتنی داواكاری بۆ تۆماركردنی هاوپه‌یمانی سیاسی و لیستی كاندیده‌كان.
وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چه‌ند نموونه‌یه‌كیان له كارتی ده‌نگدان ئاماده‌كردووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ره‌زامه‌ندی كۆمپانیای دروستكه‌ری كارته‌كه وه‌رگیراوه، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای میرۆی كۆری كراوه، بۆ راهێنان به فه‌رمانبه‌ره‌كانی كۆمسیۆن به‌مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه و ئاماده‌كردنی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كانی تایبه‌ت به ده‌نگدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.