دادوەرانی راسپێردراو بۆ دیاریکردنی سەرۆک و ئەندامانی دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق کۆبوونەوەیەکی راوێژکارییان ئەنجامدا.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاوکراوەتەوە، دادوەرانی راسپێردراو بۆ دیاریکردنی سەرۆک و ئەندامانی دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ و راوێژکراوە بۆ دیاریکردنی سەرۆک و ئەندامانی دادگای باڵای فیدڕالی لە عێراق. ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرۆک و ئەندامانی دادگای باڵای فیدڕالی دیاری دەکرێن.
جێی ئاماژەیە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی پێنجشەممەی رابردووی هەمواری یاسای ژمارە سی ساڵی دوو ههزارو پێنجی دادگای باڵای فیدڕالی پەسەند کرد.
لە ماددەی سێیەمی ئەو هەموارەی پەسندکراوە، دیارییکردنی سەرۆک و ئەندامانی دادگاکە بە دەستەیەکی دادوەری سپێردراوە. بەپێی ماددەی نهوهد و سێ لە دەستووری ھەمیشەیی عێراق، یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی دادگاکە بریتییە لە پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان، بۆیە پەسەندکردنی پرۆژەیاسای هەمواری یاسای ژمارە سی ساڵی دوو ههزارو پێنجی دادگا، بووە هەنگاوێکی تەواوکاریی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە کە بڕیارە لە دهی تشرینی یەکەمی دوو ههزارو بیست و یهك ئەنجام بدرێت.
بەپێی ماددەی نهوهده و چوار لە دەستووری ھەمیشەیی عێراق، سەرجەم دەسەڵاتەکانی عێراق پابەند و ملکەچن بۆ بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی و بڕیارەکانی یەکلاییکەرەوە و ھیچ تانەیەکی لێ نادرێت بەوپێیەی بەرزترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە وڵاتدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.