Erbil 30°C شەممە 21 ئەیلوول 19:53

وه‌زیری ئه‌وقاف: صلاح الدین ئەیوبی شانازی ھەموو کوردو موسوڵمانانە

کوردستان TV
#7
100%

پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌به‌رامبه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر صلاح الدین ئەیوبی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: ھێرش کردنە سەر سەرکردەکان وەک صلاح الدین ئەیوبی یان ھەر سەرکردەو رەمزێکی تری ئێمە لەلایەن کەسانی کەم مەعریفەوه ئەوا ئەو سیمبولانە گەورەو گەورەتر دەبن.

لەسەفەری فەرمی  ئەم دواییەمان بۆ کۆماری مصر یەکێک لە شانازیەکانی ئێمە صلاح الدین ئەیوبی بووە، وەک سەرکردەیەکی ئیسلام و کورد وەک سەرکردەیه‌کی ئازاو قارەمان کە تا مێژوو ماوە ھەموو کوردێک شانازی پێیەوە ده‌کات.

بەداخەوە سەرەرای ئەوەی صلاح الدین ئەیوبی وەک سەرکردەی کورد و قارەمانێکی ئیسلام خزمەتێکی زۆری کەلتوری بە شارستانیەتی ئیسلامی کردووە، بەڵام خەڵکانی تر بەجۆرێکی تر سەیری ماف و ئازادی و مافی چارەی خۆنوسینی خەڵکی کوردستان دەکەن، بەداخەوە دەبوایە وەک رێزێک بۆ پرەنسیپەکانی مافی چارەی خۆنوسین، وەک رێزێ بۆ خەبات و مێژووی صلاح الدین ئەیوبی و شێخ محمودی نەمرو شێخ عبدالسلام بارزانی و بارزانی نەمر، وەخوێن و ماندوبوونی میللەتەکەمان دانیان بەمافی چارەی خۆنوسینی خەڵکی کوردستان دا نابوایە، نەک تەنھا بۆ خۆیان وڵات و سەربەخۆیان بوێت بۆ کوردستانیش ھیچ مافێ  بەرەوا نەبینن.
 
بۆیە ھێرش کردنە سەر سەرکردەکان وەک صلاح الدین ئەیوبی یان ھەر سەرکردەو رەمزێکی تری ئێمە لەلایەن کەسانی کەم مەعریفەوه ئەوا ئەو سیمبولانە گەورەو گەورەتر دەبن.
 
دەمەوێ جه‌خت  بکەمەوە نە ئایینی پیرۆزی ئیسلام نە پێکەوەژ یان بەم جۆرە ھەڵانە لێڵ شێلو نابێت، ئەو کەسانەی ئەو جۆرە شتانە دەکەن لەبەر ئەوەی نا ھۆشیارو و( نەناسراون ) ھیچ رۆڵ و کاریگەریان نییە دەیانەوێ بەشتێکی وەھا خۆیان بناسێنن، بۆیە لێدەگەرێین لەم بابەتەدا بەپێی رێکارەکان یاسا رۆڵی خۆی ببینێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.