ئه‌مڕۆ 33 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانی گوندى سێوسێنانى قه‌ره‌داغدا تێپەڕدەبێت کە لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆ له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێمی به‌عسه‌وه كیمیاباران كرا و به‌هۆیه‌وه 69 کەس شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.
ئێواره‌ى 22ی ئادارى ساڵى 1988 له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه، به چه‌كى كیمیایى بۆردومانى گوندى سێوسێنان له سنوورى قه‌ره‌داغ كرا‌و به‌هۆیه‌وه 69 کەس شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌كى زۆرتریش برینداربوون.
ساڵانه ڕێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ى ڕوووداوهكه له سێوسێنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا و جێبه‌جێكردنى رێنماییەکانی خۆپارێزى ئه‌و یاده ناكرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.