Erbil 22°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:39

مسته‌فا کازمى پیرۆزبایى نەورۆز له‌ نێچیرڤان بارزانى ده‌کات

هيواى جه‌ژنێكى ئارام و سه‌ركه‌وتن و ساڵێكى خۆشى بۆ گه‌لى كوردستان خواست
مسته‌فا كازمى پيرۆزبايى نەورۆز له‌ نێچيرڤان بارزانى ده‌كات
کوردستان TV
100%

به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2021/3/21 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌ به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵه‌وه‌ پێگه‌يشت.

له‌ په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زيران كازمى پيرۆزبايی جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى له‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد و هيواى جه‌ژنێكى ئارام، سه‌ركه‌وتن و ساڵێكى خۆشى بۆ به‌ڕێزيان و گه‌لى كوردستان خواست.

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى سه‌رۆك وه‌زيران كازمى كرد بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييان و هيواى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كانى بۆ عێراق خواست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.