موقه‌ده‌م ئومێد سدیق به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتووچۆی ناو شاری ئاكرێ به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند پلانی هاتووچۆی دوێنێ بۆ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز له ئاكرێ سه‌ركه‌وتوو بوو و به‌ته‌نها دوێنێ 25 هه‌زار ئۆتۆمۆبێل ده‌ربازی ناو شاری ئاكرێ بوون.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی ناو شاری ئاكرێ داواشی له شوفێران كرد بۆ ئه‌وه‌ی له رووداوی هاتووچۆ به‌دوور بن پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هاتووچۆ بن.
له 20ی ئاداردا كه رۆژی هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆزه له هه‌رێمی كوردستان له به‌یانی زووه‌وه مه‌شخه‌ڵه‌كان له‌نێو نه‌وتی سپی (گیرۆسین) ده‌نێن بۆ ماوه‌ی زیاتر له هه‌شت كاتژمێر، له‌گه‌ڵ ئاوابوونی خۆر زیاتر له هه‌زار گه‌نجی خۆبه‌خش به‌سه‌ر چه‌ند گرووپێكی جیا جیادا دابه‌ش ده‌بن و هه‌ر گه‌نجێك مه‌شخه‌ڵێك داده‌گیرسێنێ و بۆ لووتكه‌ی چیای كه‌لێ سه‌رده‌كه‌وێت، كه به‌رزترین لوتكه‌ی سنووری قه‌زای ئاكرێیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.