جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند: بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە جیھان بە قۆناغێکی دژوار‌دا تێپەڕی، بەڵام رۆژە خۆشەکان نزیک بوونەتەوە و پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی کرد.
جۆ بایدن، راگەیەندراوێکی لەبارەی جەژنی نەورۆز کە وەکو مژدەبەخشی بەھار قبوڵکراوە بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە ھەموو کەسێک کرد لە ئێرانەوە بۆ ئاسیای ناوەڕاست، لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ ئەورووپا.
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژەی بەوەکرد کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە جیھان بە قۆناغێکی دژوار‌دا تێپەڕی و تەنانەت پیرۆزباییەکانیشیان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە ئەنجامدەدەن و گوتی، دەبێت ئەوەمان لە بیرنەچێت لە دوای ئازار و لەدەستچوونەکانمان رۆژانی باشتر لەپێشمانە.
دەبێت پێکەوە بۆ ئایندەیەکی ھاوبەشی پڕ لە ئاشتی، خۆشگوزەرانی و لێبوردەیی کاربکەین.
لەلایەکی دیکەوە، ئه‌نتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا، لە رێگەی راگەیەندراوێکەوە پیرۆزبایی نەورۆزی کرد.
ئه‌نتۆنی بلینكن له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت به نوێنه‌رایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كه‌ن و به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز خۆشی ده‌گێڕن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.