جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی نه‌ورۆز بڵاوكرده‌وه ده‌ڵێت: هیوا دوای ساڵێكی سه‌خت و دژوار.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان..
نه‌ورۆز، كه ئاماژه‌ی تازه‌بوونه‌وه ژیانه، هاوكاته له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار و هێنانی هیوا دوای ساڵێكی سه‌خت و دژوار.
له كاتێكدا كه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای كۆڤید 19 به‌سه‌ختی سه‌رتاپای جیهانی داگرتووه، هه‌ڵمه‌تێكی جیهانی پێكوته (ڤاكسین)یش ده‌ستی پێكردووه.
له‌م مانگه‌دا پاپا فرا‌نسیسی پاپای ڤاتیكان سه‌ردانێكی مێژوویی بۆ عێراق ئه‌نجامدا و په‌یامی ئاشتی و هیوا و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی بۆ وڵاتێك راگه‌یاند كه ده‌وڵه‌مه‌نده به فره‌یی ئاینی به‌ڵام بریندار به‌هۆی شه‌ڕ و توندوتیژییه‌وه.
ئه‌م هیوا تازه‌یه ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كان بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر ئاوێته بكرێت. به‌دڵنیاییه‌وه چاره‌سه‌ر به گیانی یه‌كڕیزیی نیشتمانی و بڕیاری شێلگیرانه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی تێكه‌ڵ به ویستی سیاسیی ته‌واوه‌وه ده‌كرێ و بگره پێویستیشه به‌ده‌ست بێت.
كاتی ئاهه‌نگگێڕانه به‌ڵام به پابه‌ندبوونی ته‌واوه‌وه به رێكاره خۆپارێزییه‌كانی كۆڤید-١٩ كه خۆی له به‌ستنی ده‌مامك و دوورپارێزی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یڕه‌وكردنی پاكڕاگرتنی ته‌ندروستیی و شۆردنی ده‌ست خۆی ده‌بینێته‌وه.
له ساڵی ٢٠١٠، رۆژی جیهانیی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه راگه‌یه‌ندرا. شایانی باسه، نه‌ورۆز بۆ ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی یادی ده‌كه‌نه‌وه مێژوویه‌كی كاتئاسای دوورودرێژ و كۆنی هه‌یه.من به‌م بۆنه‌یه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كورد و هه‌موو ئه‌و گه‌لانه ده‌كه‌م كه ئه‌م یاده ده‌كه‌نه‌وه.
نه‌ورۆزتان پیرۆز بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.