Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:32

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: بڕیار دراوە ئەمڕۆ پڕۆژە یاسای بودجە پەسند بکرێت

کوردستان TV
100%


 سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنی ھەرێم و بەغدا لەسەر بودجە کۆتایی ھاتووە و تەنھا ھەندێک ناکۆکیی نێوان شیعە و سوننە ماوە، ئێستاش سەرقاڵن ئەوانیش بگەنە رێککەوتن و بڕیار دراوە ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند بکرێت.

د.ڤیان سەبری  سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند  گوتی، بڕیاربوو ئەمڕۆ كاتژمێر 10ی بەیانی پەرلەمان کۆبێتەوە و تێیدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بدرێت، بەڵام جارێ پەرلەمان چاوەڕێی ھەندێک ناکۆکیی نێوان سوننە و شیعە دەکات، کە ئەوانیش تەواو بن و پەرلەمان دەست بە کۆبوونەوە دەکات و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەدات، کە بڕیار دراوە ئەمڕۆ پەسەند بکرێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی، ھەرێم و بەغدا بە شێوەیەک رێککەوتوون، کە ھەردوولا پێی رازین و ناکۆکییەکان کۆتاییان پێ ھاتووە، بۆیە ئێستاش چاوەڕێی چارەسەرکردنی ناکۆکیی نێوان سوننە و شیعە دەکرێت ئەوانیش بگەنە رێککەوتن.

باسی لەوەش کرد، ھەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر ئەوە رێککەوتوون، کە ھەرێم 460ھەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەکات، بەڵام پارەی دەرھێنان و گواستنەوە و پێداویستیی ناوخۆ و پترۆ دۆلار لەو پارەیەی نەوت بۆ ھەرێم دەبێت، کە رادەستی بەغدای دەکات و 250 ھەزار بەرمیل نەوت بۆ عێراق دەمێنێتەوە، ئەوانیش لە بەرامبەردا مانگانە پشکی ھەرێمی کوردستان رەوانە دەکەن بەپێی ئەوەی کە لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا پەسەند دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.