لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی 30یه‌مین ساڵڕۆژی ئازادكردنی كه‌ركووك به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه رایده‌گه‌ێنێت: پاش تێپه‌ر بوونی سی ساڵ به سه‌ر رزگاركردنی شاری كه‌ركوك به داخه‌وه ئێستا جارێكی تر بیری ته‌سكی عروبه به هۆی خیانه‌تی 16 ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 زاڵ بووه به‌سه‌ر پارێزگاكه‌دا و كه‌ركووك له قۆناغی داگیركراوه‌ییدا ماوه‌ته‌وه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان..
سی ساڵ له مه‌وبه‌ر و له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا دوای راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان و ئازادكردنی شار و شارۆچكه‌كانی له ده‌ست رژیمی به‌عسی له ناو چوو ، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و جه‌ماوه‌ری شاری كه‌ركووك له ژێر سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی و رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی شاری كه‌ركووكی دڵی كوردستانیان ئازاد كرد و یه‌كه‌م ئاگری نه‌ورۆزیان له ئازادی و سه‌ربه‌ستی دا كرده‌وه .
پاش تێپه‌ر بونی سی ساڵ به سه‌ر ئه‌ویاده مه‌زنه‌دا به داخه‌وه ئێستا جارێكی تر بیری ته‌سكی عروبه به هۆی خیانه‌تی 16 ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 زاڵ بووه به‌سه‌ر پارێزگاكه‌دا و كه‌ركووك له قۆناغی داگیركراوه‌ییدا ماوه‌ته‌وه .
به داخه‌وه حكومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی ئێراق هه‌میشه هه‌وڵی گۆڕینی دیموگرافیای ئه‌م پارێزگایه‌یان داوه‌و به په‌ێڕه‌و كردنی سیاسه‌تی راگواستن و به عه‌ره‌ب كردن ، نگریس ترین پیلانه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ كردوه . به‌ڵام خۆڕاگری كه‌ركووكیه‌كان هه‌میشه رێگر بوه له به جێ گه‌یاندنی پیلانه‌كانیان و له پێناوی كوردستانیه‌تی ئه‌م پارێزگایه‌ش هه‌زاران قوربانی پێشكه‌ش به خاك و نیشتیمان كراوه .
ئێمه له كاتێكدا ئه‌م یاده ده‌كه‌ینه‌وه كه تا ئێستاش هاورده كردنی عه‌ره‌ب بۆ ئه‌م پارێزگایه به‌رده‌وامی هه‌یه و پارێزگاری به زۆر سه‌پێنراوی كه‌ركووك به پێشێل كردنی مافه نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستورییه‌كان له دژایه‌تی كوردستانیانی ئه‌م پارێزگایه به‌رده‌وامه .
ئه‌وه‌ی پێویسته ئاماژه‌ی پێ بده‌ین كه كورد و به تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه هه‌وڵمان داوه به جێ به جێ كردنی ماده‌ی 140 ده‌ستوری ھه‌میشه‌یی ئێراق ، برایه‌تی و ته‌بایی و یه‌كسانی نه‌ته‌وه‌یی په‌ێره‌و بكه‌ین و ئه‌م پارێزگایه بكه‌ینه نمونه‌یه‌كی پێكه‌وه ژیان و هه‌ر ئه‌وه‌ش به تاكه چاره‌سه‌ر ده‌زانین بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه . لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین كه حكومه‌تی ئێراقی فیدڕال هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه تاكو به زوترین كات كۆتایی به حوكمی سه‌ربازی بێنێت و دۆخی ئیداری و سیاسی و ئه‌منی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه و ئه‌و پارێزگایه چۆل بكرێت له میلیشیای هاورده .
له لایكی تر به توندی سه‌ركۆنه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه كردنی كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز ده‌كه‌ین له سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركووك له ژێر ھه‌ر بیانوێكدا و ئه‌م رێگریه به دژایه‌تی كردنی مافی ره‌وای كوردستانیانی ده‌زانین .
له كۆتاییدا هه‌مو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ، هه‌رگیز موساوه‌مه له سه‌ر بستێك خاكی كه‌ركووك ناكه‌ن و بۆ ھیچ ھێزێك( خۆ ناچه‌مێنین ) و فه‌رموده‌ی باوكی روحی نه‌ته‌وه‌ی كورد بارزانی نه‌مر ( كه‌ركووك دڵی كوردستانه ) دروشمی به‌رخۆدان و تێكۆشانی به‌ردوام ده‌بێت تا گه‌یشتن به ئامانجی كۆتایی .
جه‌ژنی نه‌ورۆز و سییه‌مین ساڵیادی ئازادی كه‌ركووك له هه‌مو لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌ین و سه‌ری رێز و نه‌وازش داده‌نه‌وێنین بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رزگار كردنی كه‌ركووكی دڵی كوردستان له 1991/3/20 سه‌رجه‌م شه‌ھیدانی رێگای به‌رخودان وئازادی، سه‌روه‌ری شه‌ھیدان بارزانی نه‌مر و كاكه ئیدریسی ھه‌میشه له یاد .
لقی سێ پارتی دیموكراتی كوردستان
2021/3/20
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.