Erbil 17°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 20:19

به‌ڤیدیۆ.. هونه‌رمه‌ند نه‌جمه‌دین غوڵامی ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی به‌ ناوی "کۆڵبه‌ر" بڵاوکرده‌وه‌

گوزارشت له‌ ناسۆرییه‌كانی كۆڵبه‌رانی كورد ده‌كات
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد نه‌جمه‌دین غوڵامی نوێترین به‌رهه‌می خۆی له‌ ژێر ناوی   "كۆڵبه‌ر" بڵاوكرده‌وه‌.


گۆرانی "كۆڵبه‌ر" گوزارشت له‌ ناسۆرییه‌كانی كۆڵبه‌رانی كورد ده‌كات ،  تێكست و ئاوازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن خودی هونه‌رمه‌ند نه‌جمه‌دین ئاماده‌كراوه‌، كاری میكس ماسترینگی له‌لایه‌ن شاد میهر نامۆ بۆ كراوه‌ ،ده‌رهێنه‌ر شه‌هرام قه‌دیمیش كاری ده‌رهێنان بۆ كلیپه‌كه‌ كراوه‌.


به‌هۆی سه‌ختی ژیان و باری ئابوری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كوردانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان كاری كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئێرانیشه‌وه‌ ساڵانه‌ ده‌یان كۆڵبه‌ر شه‌هیدو بریندار ده‌كرێت و ئه‌مكاره‌ی نه‌جمه‌دینی غوڵامیش بۆ دۆخی ناهه‌موای ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌یه‌.


شایانی باسه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌لایه‌ن "هێلی ده‌نگ موزیك" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. 
.
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.