Erbil 20°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:40

سیده‌کان.. کۆپته‌ره‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا ئۆتۆمبیلێکی مه‌ده‌نییان کرده‌ ئامانج و قوربانی هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ سیده‌كان پێی ڕاگه‌یاندین: كاتژمێر 9ی ئه‌مشه‌و كۆپته‌ره‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ئۆتۆمبیلی هاووڵاتییه‌كیان له‌ ڕێگای كوێستانی سنین- برێكمه‌، كردووه‌ته‌ ئامانج.

گوتیشی به‌ پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان 3 كه‌س كه‌ سه‌رنشینی ئۆتۆمبله‌كه‌ بوون بریندار بوون.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌ جۆری توێتایه‌ هی هاووڵاتییه‌كه‌ به‌ ناوی زكری مه‌جید كه‌ دانیشتووی گوندی زێڕكانی سنووری ده‌شتی هێرتی سیده‌كانه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.