Erbil 24°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:46

تۆپخانه‌کانی تورکیا به‌ چڕی بۆردومانی گوند و ئاواییه‌کانی ده‌ڤه‌ری سیده‌کان ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

کات ژمێر 1:40 خولەکی ئەمڕۆ ھەینی تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بەچڕی دەستیان کرد بەتۆپباران کردنی ھەریەک چیای زراران و دەورو بەری گوندەکانی لۆکان وبن ھەرواز لە گەلی شێخ زادانی دەڤەری سیدەکان.

بەقسەی ھاولاتیانی ئەو گوندانە تۆپبارانە کە بۆ ماوەی نەزیک نیو کات ژمێر بەردەوامی ھەبوە بەھۆیە وە وترس دڵە ڕاوکێی زۆری بۆ گوندنیشینانی سنورەکە دروست کردوە بەپێی قسەی ئێحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان تۆپبارانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکە دوای ئەوەدێت کە كاتژمێر 1:30 خولەک لەلایەن پەکەکە هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە گردی گۆرە سێو ، کەبۆدەوەمین جارە پەکەکە لەوشوێنە ھێرش دەکاتە سەربنکە سەربازیەکەی سوپای تورکیا و تۆپخانەکانەکانیش بەھۆیە سنوری گوندو ئاوایەکان تۆپباران دەکەن

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.