بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر پلانی رۆژانی جەژنی نەورۆزی ئاشکراکرد بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی هاتووچۆ و رایگه‌یاند: هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له چوار تۆن به‌سه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ماتۆڕسكیل له رۆژانی 20 و 21 و 22 و 23 ئادار قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
له‌نوسراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به پلانی هاتوچۆ له رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز و رۆژانی هه‌ینی به‌پێویستی ده‌زانین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی و خنكانی هاتوچۆ به‌هۆی گه‌شتی هاووڵاتیان بۆ سه‌یران پێشنیازبكهین، به قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له چوار تۆن به‌سه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ماتۆڕسكیل له رۆژانی 20 و 21 و 22 و 23ـی ئادار.
هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشنیازدهكهن، گواستنه‌وه‌ی ده‌وامی ستافی سۆناری بازگه‌كان له رۆژانی 20 و 21 و 22 و 23 و رۆژانی هه‌ینی بۆ كاتژمێر 12ی شه‌و تا 6ی به‌یانی دوابخرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئاسانكاری شۆفێرانی تانكه‌ر و بارهه‌ڵگره‌كانه كه دێنه بازگه‌كان بۆ پشكنین.
هاتوچۆی هه‌ولێر هه‌روه‌ها داواشی كردوه، تاسه‌كانی ناو بازگه‌كانی ئاسایش هه‌ڵبگیرێن له رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز، تا به‌و هۆیه‌وه جه‌نجاڵی دروست نه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.