Erbil 32°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:41

هه‌ڵه‌بجه‌.. شه‌وی رابردوو ته‌قه‌ له‌ باره‌گای لقی 12ـى پارتی کرا

کوردستان TV
#7
100%

شه‌وی رابردوو له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌قه‌ له‌ لقی 12 پارتی دیموكراتی كوردستان كرا لەلایەن پاسەوانی لق وه‌ڵام درانه‌وه‌.

بارزان عوسمان وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاندووه‌: کاتژمێر یەکی شه‌وی رابردوو چه‌ند كه‌سێك به‌ ماتۆرسكل و  ئۆتۆمبێلێكی ڕەنگ  سپی  تەقەیان لە بارەگای  لقی 12 پارتی دیموكراتی كوردستان کرد.

گوتیشی: چه‌ند فیشه‌كێك بەر  دیواری بارەگاکە  کەوتوە   پاسەوانەکانی لقی  دوانزەش  تەقەیان کردووە،  وەک  وەڵام  دانەوەیەک  بۆ ته‌كه‌ هیچ  کەسێک بەهۆی تەقەکردنەکەوە  بریندار  نەبووە.

رایگه‌یاند: تیمی  لێکۆڵینەوەی  پۆلیس و ئاسایش گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی  ڕووداوەکە، تا هیچ تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیرنه‌كراوه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.