Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:23

ئه‌مڕۆ چله‌ی ماته‌مینی شه‌هیدی ئاڵا (مامۆستا ئیبراهیم سه‌باح) به‌رێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%

 ئه‌مڕۆ  پێنج شه‌مه‌ 18-3-2021چله‌ی ماته‌مینی شه‌هیدی ئاڵا (مامۆستا ئیبراهیم سه‌باح)  له‌ قوتابخانه‌ی شه‌هید مامۆستا ئیبراهیم سه‌باح  كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ شه‌قڵاوه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت. 


مامۆستا ئیبراهیم سه‌باح رۆژی  یه‌كشه‌ممه‌ 7 ی 2 ی 2021، له‌ شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌ یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندندا له‌ كاتی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستاندا كاره‌با ده‌یگرێت وبه‌هۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.


ئیبراهیم سه‌باح، مامۆستای  وانه‌ی وه‌رزش بووه‌ له‌قوتابخانه‌ی بنه‌ره‌تی سۆركێ ، خێزانداره‌ و خاوه‌نی 2 منداله‌ و ته‌مه‌نی 28 ساڵه‌.
 

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.