پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌نزیك پردی خه‌سڕه‌و خاڵ له‌شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێك به‌هۆی تیژڕه‌ویه‌وه، كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستدا و وه‌رگه‌ڕا، پاشان چوه سه‌ر سایدی به‌رامبه‌ر و خۆی كێشا به ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی دیكه‌دا.
له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه، سێ كه‌س برینداربوون كه برینی دو كه‌سیان سه‌خته.
تیمه‌كانی هاتوچۆ له شوێنی روداوه‌كه‌ن و لێكۆڵینه‌وه و هێڵكاریان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.