به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هەولێر روونكردنەوەیەك لەبارەی پشكنینی ئۆتۆمبێل لە پارێزگا و شاره‌كانی دیكه بڵاو كرده‌وه و رایدهگهێنێت: پشكنینی هەموو بەڕێوەبەرایەتی و ئیدارە سەربەخۆکان کاری پێدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18 ى 3 ى 2021، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایدهگهێنێت: چەند ڕۆژێکە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بابەتێک بڵاو بۆتەوە کە گوایا پشکنینی ئوتومبێل ئەگەر لە کۆیە یان سلێمانی یان دهۆک بکرێت لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر کاری پێناکرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه راشیدهگهێنێنت: ئێمە لە هاتووچۆی هەولێر سەرتاپای ئەو قسەو واتەواتە ڕەتدەکەینەوە و پشكنینی هەموو بەڕێوەبەرایەتی و ئیدارە سەربەخۆکان کاری پێدەکرێت، کە ئەمەیان وەکو ئاسانکاریەکە بۆ هاوڵاتیانیش بەڵام بەپێی ڕێنماییەکان ئێمە وا ڕێککەوتوین کە هەر پشکنینێک دەکرێت بۆئەوەی ڕێگری بکرێت لە ساختەکاری بە دوو شێوە بۆمان بنێردرێت، ئەویش یان بە ئیمێل لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتیەکە یاخود بەنوسراوی بەڕێوەبەرایەتیەکە.
هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: هەر پشکنینێک بەو دوو شێوازە هاتبێت کاری لەسەر دەکرێت لە دەرەوەی ئەمەش بە دەست هاوڵاتیەکە خۆی بیهێنێت وەکو جۆرێک لەخێراکردن لێی وەرناگیرێت.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.