Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:37

بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێم: به‌گوژمه‌ی زیاتر له‌ 6 ملیۆن دۆلار سێ پڕۆژه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ جێبه‌جێ ده‌کرێن

کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان  رایده‌گه‌ێنێت، جگە لەو پڕۆژانەی لەسەر قەرزی ژاپۆنی لە شاری ھەولێر جێبەجێ دەکرێن، لە سلێمانی و ھەڵەبجەش سێ پڕۆژە بە گوژمەی شەش ملیۆن و500ھەزار دۆلار جێبەجێ دەکرێن.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، رایده‌گه‌ێنێت: ئەو پڕۆژانەی ئاو و ئاوەڕۆ کە لەسەر پارەی قەرزی ژاپۆنی لە ھەولێر جێبەجێ دەکرێن دەستیان پێ کراوە و لە 30مەتری و 60مەتری ھەندێک کار تەواو کراوە و کەلوپەلیش بۆ پڕۆژەی ئیفراز کڕدراوە و لە سلێمانی و ھەڵەبجەش بە گوژمەی شەش ملیۆن و500ھەزار دۆلار پڕۆژە جێبەجێ دەکرێت.

 راشیده‌گه‌ێنێت: پڕۆژەکانی سلێمانی و هەڵەبجە سێ پڕۆژەن و بریتین لە دەرکردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆی ھەڵەبجە، دانانی تۆڕی ئاوی چەند گەڕەکێکی ھەڵەبجە و دانانی ھێڵی سەرەکیی گواستنەوەی ئاو لە سلێمانی کە17 کیلۆمەترە.

باس له‌وه‌ش ده‌كات: کۆی گشتیی پارەی قەرزی ژاپۆنی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەکاتە  9،6ملیۆن دۆلار بۆ ھەولێر و سلێمانی و ھەڵەبجە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.