Erbil 31°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:37

شاندی دانوستانکاری ھەرێم له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی کۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی بودجە و پشکی هەرێم، شاندی دانوستانكاری حكوومه‌تی ھەرێم له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی كۆبوونه‌وه‌.

ئەمشەو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە، لەکۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمان و بەشێک لەسەرۆک فراکسیۆنەکانیش ئامادەبوون.

مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر جێگیركردن و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی 2021 ی عیراق كه‌ بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.

شەوی رابردوو، شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران گەیشتە بەغدا.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.