ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق رایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری بانكی بازرگانیی عێراقی به‌تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به سامانی گشتیی، به حه‌وت ساڵ زیندانیكردن سزادراوه.
ده‌سته‌ی ناوبراو له راگه‌یه‌نراوێكدا ورده‌كاری ئه‌و تانه‌یه‌ی خۆی خستووه‌ته‌ڕوو كه له‌سه‌ر بڕیاری ئازادكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری بانكی بازرگانیی عێراق، بێ ئه‌وه‌ی ناوی بھێندرێت كه له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ پێشكه‌شكرابوو و ھاتووه:به‌ھۆی ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ، جێگه‌ی باوه‌ڕ نه‌بووه، دادگای تێھه‌ڵچوونه‌وه‌ی فیدراڵی بڕیاریدا به قبوڵكردنی ئه‌و تانه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییه‌وه پێشكه‌شكرابوو له‌وه‌ی دووباره ئه‌و دۆسیه بگه‌ڕێته‌وه دادگای تاوانه‌كان".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ھاتووه:"دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای تێھه‌ڵچوونه‌وه كه پشت به‌ستن به تانه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌ركراوه، بڕیارێكی نوێ ده‌ركرد كه به‌پێی بڕیاره‌كه به‌بێ ئاماده‌بوون، سزای حه‌وت ساڵ زیندانیكردن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری بانكی بازرگانیی عێراقی (TBI) ده‌ركردووه".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ورده‌كاری ئه‌و دۆسیه خراوه‌ته‌ڕوو و ھاتووه: "ئه‌و دۆسیه كه پێشتر ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كردووه و ره‌وانه‌ی دادگا كراوه، خۆی له ژماره‌یه‌ك سه‌رپێچی ده‌بینێته‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری بانكی بازرگانیی عێراقی ئه‌نجامیداوه".
به‌پێی راگهیهنراوهكه به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری بانكی بازرگانیی عێراقی له‌و كاته‌ی به‌رپرس بوو له به‌ڕێوه‌بردنی بانكه‌كه، به‌بێ بوونی ھیچ دهستهبهرییهك، پاره‌ی بهقهرزداوه به یه‌كێك له بانكه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.