سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، جارێكی دیكه ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه پارتی دیموكرات له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سێی تشرینی دووه‌می 2020دا، ساخته‌كاری كردووه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، له میانی به‌شداریكردنی له چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی "Fox News"دا، باسی له هه‌وڵه‌كانی كابینه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و ڤاكسینانه‌ی دژبه ڤایرۆسه‌كه به‌رهه‌مهێندراون، جێگای متمانه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "داوا له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه ده‌نگیان به من داوه، ڤاكسین وه‌ربگرن".
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌رچه‌نده هه‌مووان ئازادن له‌وه‌ی ڤاكسین وه‌ربگرن یان نا، به‌ڵام ڤاكسینه‌كانی دژبه كۆرۆنا جێگای متمانه‌ن و بۆ ته‌ندروستی باشن.
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، ده‌رباره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌شی كه له ئه‌مریكای لاتینه‌وه رووده‌كه‌نه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان گوتی: "ئه‌م كۆچبه‌رانه وڵات وێران ده‌كه‌ن و پێویسته رێگری له هاتنیان بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.