Erbil 27°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:29

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%


سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق كرد، دووپاتیشی کردەوە کە حکوومەتی هەرێمى كوردستان، پێشوازی لە پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ژاپۆن دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سوزوکی کۆتارۆ، باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا باڵوێزی ژاپۆن، ستایشی هەرێمی کوردستانی کرد، کە فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا، جەختیشی لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و بەردەوامبوونی پشتیوانیی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە، بە تایبەتی برەودان بە وەبەرهێنانی ژاپۆنیی لە هەرێمى كوردستان.

باڵوێزی ژاپۆن سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ ئەو هاوکاری و ئاسانکارییەی پێشکەشی ئاژانس و ڕێکخراوە ناحکوومییەکانی ژاپۆن لە هەرێمى كوردستان دەکات.

سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانیی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان، دووپاتیشی کردەوە کە حکوومەتی هەرێمى كوردستان، پێشوازی لە پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ژاپۆن دەکات.

لە دیدارەکەدا ناگایاما نۆشیکۆ، بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست بەبۆنەی تەواوبوونی کار و ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.