Erbil 27°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:24

بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی: پێداچوونەوە بە لیستی مووچه‌ی کەمئەندامان دەکرێت

کوردستان TV
100%


 بریكاری وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێداچوونەوە بە لیستی ناوی كەمئەنداماندا دەكەن، كە ھەیە موستەحەق نییە مووچە وەردەگرێت و ھەشە دوو مووچە وەردەگرێت، بۆیە ئەوانە مووچەیان دەبڕدرێت. دەشڵێت، سەنتەرێكی تایبەت بە پشكنینی كەمئەندامان دەكرێتەوە.

زەكیە سەید ساڵح، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیدا، سەنتەرێكی تایبەت بە پشكنینی كەمئەندامان دەكرێتەوە، كە بۆ یەكەم جارە ئەو سەنتەرە بكرێتەوە و تا ئێستا تەنھا لیژنەی پشكنین ھەبوو، سەنتەرەكەش ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر داوە و دەست بە دامەزراندنی دەكرێت، لە ئێستاشدا سەرقاڵی ئامادەكردنی بینایەكین بۆ سەنتەرەكە لەگەڵ دابینكردنی پێداویستی و، پزیشكی تایبەتیش لەو سەنتەرە دەوام دەكەن و پشكنین بۆ كەمئەندامان دەكەن.

 گوتیشی: ئێستا پێداچوونەوە بە لیستی ناوی كەمئەنداماندا دەكەین، كە ھەیە لە كوردستان نەماوە و ھەشە لە كەمئەندامی چاك بووەتەوە، هەروەها ھەشە دوو مووچە وەردەگرێت و ھەشیانە كۆچی دوایی كردووە، بۆیە كاركردن لێی بەردەوامە و بۆمان دەركەوتووە كە خەڵكێك موستەحەق نییە و ھەشە دوو مووچە وەردەگرێت، بۆیە كە تەواو بوو، دیار دەبێت كە چەند كەس موستەحەق نین مووچەی كەمئەندامی وەربگرن.

بریكاری وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی دەشڵێت، لە ھەرێمی كوردستان مانگانە88ھەزار كەمئەندام ھاوكاری لە حكوومەت وەردەگرن، بەڵام رەنگە گۆڕانكاری لەو ژمارەیەدا بكرێت بە ھۆی ئەوەی پێداچوونەوە بە لیستی كەمئەندامان دەكرێت و ئەوەی موستەحەق نەبێت، مووچەكەی دەبڕدرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.