به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی كۆتایی سه‌باره‌ت به‌پێشنیازه‌بڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/3/17، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان، به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌لمه فاتح سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌شنووسی پێشنیازه‌بڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا‌و ئه‌ندامان سه‌رنج و تێبینییه‌كان خسته‌ڕوو و ڕه‌شنووسه‌كه به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو، ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرا بۆئه‌وه‌ی ڕێكاره په‌یڕه‌وییه‌كانی له‌سه‌ر بگیرێته‌به‌رو وه‌ك بڕیار ده‌ربچووێنرێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌رله‌مانتارانی لیژنه مه‌م بورهان قانع و گۆران عومه‌ر، ڕاپۆرتێكی هاوبه‌شییان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی زمانی كوردی له‌شوێنه بازرگانییه‌كان و جواننووسی له‌نوسراوه فه‌رمییه‌كانی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گرنگیدانی زیاتر به‌ڕێنووسی زمانی كوردی ئاماده‌كردبوو، له‌ڕاپۆرته‌كه كۆمه‌ڵێك ڕاسپارده‌ی تێدایه‌و دوای گفتوگۆكردنی ئه‌ندامان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ڕاپۆرته‌كه، بڕیاردرا ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست.
ڕه‌شنووسی پێشنیازە‌بڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.