سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2021.3.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ئاماده‌بوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار و قائیقامی ناوه‌ند، له‌دیوانی پارێزگا، پێشوازی له ته‌ها به‌رواری، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له‌دانیشتنێكدا، باس له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردولا كرایه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر هاریكاری و كاریی به‌یه‌كه‌وه‌ی له‌پێناوی خزمه‌تكردنی هاوڵاتییانی شاری هه‌ولێر كرایه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند: "ئامانج و كاری ئێمه له‌پارێزگا له‌چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خزمه‌تكردنی هاوڵاتییان و شاری هه‌ولێره، له‌وباره‌یه‌شه‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆمان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ خزمه‌تكردنی شاری هه‌ولێر و ته‌وای پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌مان و هه‌رچیمان پێبكرێت بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی داواكارییه‌كانی هاوڵاتییان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له سنووری پارێزگاكه‌مان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه، شاندی میوانی، وێڕای ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، پاڵپشتی ته‌واوی خۆیان بۆ پارێزگاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.