وه‌زیری ته‌ندروستی تكا له‌هاووڵاتیان ده‌كات پاڵپشتی ڕێكاره‌كان بن و ئاگاداری خۆیان و خانه‌واده‌كانیان بن ، پێشبینیش ده‌كات له ڕۆژانی داهاتوو ڕێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا زیاتر بێت.
د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند: زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنا خێرا بڵاوده‌بێته‌وه، زۆرترین ژماره و ڕێژه‌ی تووشبوون 7.8% توماركراوه و له ڕۆژانی داهاتوو پێشبینی زیاتریش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ڵێت: به پێی پێوه‌ره‌كان، ڕێژه‌ی گواسته‌وه‌ی ڤایرۆس له هه‌ر تووشبووێك زیاتر له كه‌سێكی دیكه تووش ده‌كات و ژماره‌ی پڕبوونی قه‌ره‌وێله‌كان له نه‌خۆشخانه‌كان زۆر زیاتر بووه، ئه‌مه‌ش گواستنه‌وه‌ی به‌بڵاوی نێو كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێت.
د.سامان به‌رزنجی، تكا له‌هاووڵاتیان ده‌كات پاڵپشتی ڕێكاره‌كان بن و ئاگاداری خۆیان و خانه‌واده‌كانیان بن.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: دانانی ماسك و دووركه‌وتنه‌وه له‌یه‌كتر و نه‌چوون بۆ شوێنی قه‌ره‌باڵغ گرنگترین ڕێكاره‌كانی خۆپارێزییه.
د.سامان به‌رزنجی ، داواش له هاووڵاتیان ده‌كات له‌كاتی بوونی نیشانه‌كان سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی كۆڕۆنا بكه‌ن بۆ پشكنین و چاره‌سه‌ركردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.