ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا كه تا ده‌رنگانی شه‌وی رابردوو به‌رده‌وامبوو، نه‌یتوانی پڕۆژه‌یاسای دادگای باڵای فیدراڵی په‌سه‌ند بكات.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ھێشتا ناكۆكیی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر سێ مادده‌ی سه‌ره‌كیی نێو پڕۆژه‌یاساكه به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌یش بۆ جاری دووه‌مه كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌توانێت، پڕۆژه‌یاساكه په‌سه‌ند بكات.
له‌مباره‌یه‌وه زافر عانی ،ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی ھاوپه‌یمانیی ھێزه‌كانی عێراق، له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌دا، به‌ھۆی ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی له ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان ته‌واو بكات، نه‌یتوانی پڕۆژه‌یاسای دادگای باڵای فیدراڵی په‌سه‌ند بكات".
له‌به‌ر ئه‌وه دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه بۆ سبه‌ی پێنجشه‌ممه دواخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.